بودجەی ماددەی 140 زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی ماددەی 140 لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا زیاد دەكرێت.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، بودجە ماددەی 140لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا 100 ملیار دینارە لەكاتێكدا لە بودجەی پێشتر 50 ملیار دینار بوو، كار لەسەر زیادكردنی بودجە دەكەن و بەوردیی چاودێریی جێبەجێكردنی دەكەن لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان لە پارێزگای كەركوك.

ئاماژەی بەوەشكرد، دڵنیایی دەدەنە لیوای 20ی هاوبەش كە 377 پلەی وەزیفییان بۆ جێكراوەتەوە لە پڕۆژە بوودجەی ئەمساڵدا.

بابەتی پێشتر

مێزی تێنس لە پارکی ئازادیی سلێمانی دادەنرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد لە نۆتینگهامی بردەوە و لە خانەی سێیەمدا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی و حەلبوسی كۆبوونەوە

محەمەد شیاع سودانی چاویكەوت بە محەمەد حەلبوسی. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی…
Total
0
Share