ئاڵۆزییەکانی سودان زیاتر لە 600 کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە

بەهۆی پێکدادانەکانی دوێنێی سودان ژمارەی کوژراو و بریندارەکان گەیشتووەتە 651 کەس کە کەسانی سڤیل و سەربازیشیان تێدایە.

لیژنەی تەندروستیی سودان رایگەیاندووە، تا ئێستا ئەوەی بە فەرمی تۆمارکراوە 56 کەس گیانیان لەدەستداوە و 595 کەسیش برینداربوون کە دەیان کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

تەندروستیی سودان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەری هەیە ژمارەیەکی زۆری دیکەی کوژراو و بریندار هەبن کە دەستیان نەگەیشتووە بە نەخۆشخانەکان بەهۆی پێکدادان و ئاڵۆزییەکانەوە.

دوێنێ شەممە پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوپای سودان و هێزەكانی پاڵپشتیی خێرا دەستپێكرد و تا ئێستا ئاڵۆزییەکان بەردەوامییان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
Total
0
Share