حەوت کۆچبەر لەکاتێکدا ویستوویانە خاڵێکی پۆلیسی سنووری یۆنان تێپەڕێنن گیانیانلەدەستدا

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە باکووری یۆنان حەوت کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و هەشتی ‏دیکە برینداربوون، لەکاتێکدا ویستوویانە بەربەستێکی پۆلیسی یۆنانی لەسەر ڕێگایەكی ‏خێرا تێپەڕێنن.‏

ئۆتۆمبێلی ئەو کۆچبەرانە کە شۆفێرەکەی کەسێکی مۆڵدۆڤی بووە، لەکاتێکدا بەربەستێکی ‏پۆلیسی یۆنانی لە ڕێگای خێرای نێوان سنووری تورکیا و سالۆنیکی یۆنان تێپەڕاندووە، ‏تووشی ڕووداوی هاتۆچۆ بووە و بەهۆیەوە شەش پیاو و ژنێک گیانیان لەدەستداوە و ‏هەشتی دیکە برینداربوون، ناسنامەی کۆچبەرەکان تائێستا نەزانراوە.‏

کۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ‏یەکێک لەو ڕێگایانەی دەیگرنەبەر ڕێگای ئاویی “ئیڤرۆس”ــە، کە دەکەوێتە سنووری ‏نێوان تورکیا و یۆنان.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا مانۆڕی ئەتۆمیی دەستپێكرد و بەریتانیا دەڵێت: هێزی ئەتۆمیمان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە

وەزیری بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزی ئەتۆمیی ڕوسیا مانۆڕی دەستپێكردووە، وەزیری بەرگریی بەریتانیاش دەڵێت، هێزی ئەتۆمیی بەریتانیا لەوپەڕی ئامادەباشیدایە.…
Total
0
Share