44000 تۆن برنج گەیشتە عێراق

تەنها بە یەك كەشتیی بارهەڵگر، 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە عێراق و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، “كەشتیی بارهەڵگری “AFRICAN ISABELE” گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسڕ و 44 هەزار تۆن برنجی تایلەندیی هەڵگرتووە كە جۆرێكی باشە و لە بەشەخۆراكی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، لەگەڵ گەیشتنی بارە برنجەكەدا، پشكنینی سەرەتایی بۆ بۆ برنجەكە كراوە و دەزگای كوالێتیی كۆنترۆڵ بەدواداچوون و پشكنینی تاقیگەیی بۆ شیاویی برنجەكە بۆ خواردن دەكات، دواتر رەوانەی گشت پارێزگاكان دەكرێت بۆ ئەوەی بدرێت بە بریكارەكانی خۆراك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق:کۆبوونەوەکەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی عێراقییەکان

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگی، رێککەوتن لەسەر فراوانکردنی چەند بوارێک کرا کە ژیانی…
Total
0
Share