لە رووداوێکى هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگاى سلێمانی – كەركوك، دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

رووداوەكە كەمێك پێش ئێستا لەسەر رێگای سەرەكیی تەكیە – چەمچەماڵ، لەنێوان هەردوو شاری سلێمانی و كەركوك بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێکى جۆری تۆیۆتا هایلۆکس و ماتۆڕسکیلێكەوە روویداوە.

بەهۆی رووداوەكەی هاتوچۆوە، دوو کەس کە شۆفێر و سەرنشینى ماتۆڕسکیلەکە بوون گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share