پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و جادووكردن دەستگیركراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەسەر چەند تۆمەتبارێك دەستكەوت كە سەرقاڵی فاڵگرتنەوە و نوشتەكردن و فریودانی هاوڵاتیان بوون، لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكرد سەرجەم بنكەكان ڕاسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكان،

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركراون و دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە كەلوپەلدا كە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەكردن بەكاریانهێنابوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم مۆنیومێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت”ی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی كردەوە، كە یادی ئەو…
Total
0
Share