خەڵاتەکانی فیفا پێشکەشکران و لیڤاندۆڤیسکی بە باشترینی جیهان دیاریکرا

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری بایرن میونشن وەک باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 دیاریکرا

ئەمشەو، لە شاری زیوریخ لە سویسرا فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) خەڵاتی باشترینەکانی دابەشکرد “زەبێتس” و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی بە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 دیاریکرا.

خەڵاتەکە بە دەنگی کاپتن و ڕاهێنەری هەڵبژاردە نێودەوڵەتییەکان و هاندەران و ڕۆژنامەنوسان و شارەزایان یەکلاییکرایەوە، وەک دەردەکەوێت لەم وەرزەدا خەڵاتەکان بە شێوەیەکی هاوسەنگ بەسەر یانەکاندا دەبەشکراون و لە پێکهاتەی باشترینەکانی جیهان یانەی لیڤەرپوڵ پشکی شێری بەرکەوتووە.

هەروەها خەڵاتی باشترین یاریزان بۆ ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن بوو، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یانە ئەڵمانییەکەی لیڤا پاڵەوانی خولە ناوخۆی و ئەوروپییەکان بووە، وەک ئاشکراشە ئەم خەڵاتە لە سەرەتاکانی 2020وە تاوەکو مانگی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ لەسەر کاندیدەکان ئەژمارکراوە.

بە شێوەیەکی گشتی خەڵاتی باشترینەکان ” زە بێست” بەم شێوەیە بوون:

https://www.youtube.com/watch?v=BCxE4cZjLos

باشترین یاریزانی جیهان (کوڕان):  ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن)

باشترین یاریزانی جیهان (کچان): لوسی برۆنز (ئینگلتەرا)

باشترین گۆڵپارێزی جیهان (کچان): سارا بوهادی (لیۆن)

باشترین گۆڵپارێزی جیهان (کوڕان): مانوێل نۆیەر (بایرن میونشن)

باشترین ڕاهێنەری جیهان (کوڕان): یۆرگن کلۆپ (لیڤەرپوڵ)

باشترین ڕاهێنەری جیهان (کچان): سارینا وایگمان (هەڵبژاردەی هۆڵەندا)

خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵ: سۆن هیونگ مین (تۆتنهام هۆتسپێرز)

خەڵاتی “فایەرپلەی” بۆ ڕوحی وەرزشی: ماتیا ئاگنێس

خەڵاتی “فان ئەوارد”: ماریڤاڵدۆ فرانسیسکۆ دا سیلڤا

باشترین پێکهاتە کچان (فیفا پڕۆ): کریستیان ئیندڵەر، لوسی برۆنز، وێندی ڕینارد، میلی برایت، دلفین کاسکارینۆ، باربرا بۆنانسیا، ڤیرۆنیکا بۆکیتی، میگان ڕاپینۆی، پێرنیلی هاردەر، ڤیڤیان میدیما، تۆبین هیز

باشترین پێکهاتە کوڕان (فیفا پڕۆ): ئالیسۆن بیکەر، ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد، ڤێرجیل ڤان دایک، سێرجیۆ ڕامۆس، ئالفۆنز دەیڤیز، کیڤن دی برۆین، تیاگۆ ئالکانتارا، جۆشوا کیمیچ، لیۆ مێسی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بابەتی پێشتر

عێراق.. ژمارەی دانیشتووان لە 2030دا 53 مليۆن کەس تێدەپەڕێنێت

بابەتی دواتر

لەکاتی ناردنی هەناری هەڵەبجە بۆ ئەوروپا تورکیا کێشەی لەگەڵ ناوە کوردییەکاندا هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورە لە ستایشی گەورەدا

– ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر نایابە، ئەوەى پێی گەیشتوە بەهۆی ئەو بەردەوامییەوە بووە کە لە ڕاهێنانەکاندا پیشانی داوین –…
Total
0
Share