هەولێر.. رێگری لە تیمی میدیاكان كرا و هێرشیانكرایەسەر

لەكاتی هەوڵدان بۆ رووماڵكردنی گردبوونەوەیەك بەبۆنەی ساڵیادی ئەنفال لە هەولێر، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانەوە رێگری لە میدیاكان كرا و چوار تیم كەوتنە بەر هێرش.

بڕیاربوو كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم مۆنۆمێنتی کەسنەزان لە هەولێر، لە یادی 35 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا بە بەشداری ژمارەیەك رێکخراو و خەڵکی ئاسایی گردبوونەوەیەک رێكبخرێت.

دیار حوسێن، پەیامنێرمان لە هەولێر پێیڕاگەیاندین، لەلایەن پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانەوە رێگری لە تیمی میدیاكانی (ئێستا، شار، كۆباس و پۆلەتیك) كرا.

وتیشی، “رێگرییان كرد رووماڵ بكەین و بە شێوازێكی توند و ناشرین دەریانكردین”.

هێزەكە مۆبایل و كەلوپەلی كاری رۆژنامەنووسی لە یەكێك لە تیمە میدیاییەكان سەند، وەك ئەوەی پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share