زانكۆیەك دەوامی راگرت

سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامی رۆژی پێنجشەممە راگیرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، سەرۆكایەتیی زانكۆی راپەڕین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین، و لەبەر نالەباری كەشوهەواو مەترسی دروستبوونی لافاو، بڕیاریدا كە دەوامی خوێندن و كارگێڕیی رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم بەش و كۆلێژ و سەرۆكایەتیی زانكۆ رابگرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاقیكردنەوەكانی میدتێرم و وەرزی دووەم، بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانی بەشەكان كە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە لەهەفتەی داهاتووەوە وەكو خۆی بەردەوامدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ قەرەبووكرنەوەی هاوڵاتییانی هەڵەبجە 85 واژووی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 85 واژووی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ قەرەبووكرنەوەی ماددی و مەعنەویی هاوڵاتییانی هەڵەبجە.…
Total
0
Share