كەشناسیی هەرێم هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەواوە هۆشداری دەدات و داوایەكیش ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێَوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەوای هەرێم كە زۆربەی جۆری هەورەكان هەوری جۆری (كیومولۆنمبوس)ە سەرباری رێژنە باران و بروسكە و تەرزەی لێدەبارێت هاوڵاتییان.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پێویستە هاوڵاتییان بە گشتی و ئەوانەی لە دەشت و كێوەكانن بە تایبەتی شوان و جوتیارەكان خۆیان و ئاژەڵەكانیان بەدووربگرن لە شوێنە بەرزەكان یان ئەگەر بكرێت نەچنە دەرەوە بەهۆی بوونی بارگەیەكی زۆر لە ئاسمانی هەرێم تاوەكو رۆژی هەینی داهاتوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دەرگای هاوپەیمانییەتی بۆ پارتە سیاسییەکان دەکرێتەوە

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو پارتە سیاسییانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت هاوپەیمانیەتی  دروست بکەن، لە…
Total
0
Share