بۆ دابەشكردنی مووچە دارایی عێراق پشووی فەرمانگەیەكی راگرت

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە راگرتنی پشووی رۆژانی هەینی و شەممەی فەرمانگەیەك بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە بەر لە جەژن.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا بە بەردەوامیی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتەكە لە رۆژانی هەینی و شەممە 14 و 15ی نیسان.

بەپێی ناوەرۆكەكەی، بڕیارەكە لەپێناو تەواوكردنی سەرجەم رێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچەی وەزارەت، فەرمانگە نەبەستراوەكان و پارێزگاكانە بەر لە جەژنی رەمەزان.

مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی نیسان بەر لە جەژن وەردەگرن، سەبارەت بە هەرێمی كوردستان بڕیارە تا پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار دابەشبكرێت، ئەگەر گرفتی نەمانی پارە لە بانكەكاندا سەرهەڵنەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، “راپۆرتێک لەسەر خەرجی و داهاتی شەش مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی هەرێم ئامادەدەکرێت”. وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share