عێراق لە رێگەی دادگایەکی ئەمریکا داوایەکی دیکە دژی هەناردەی نەوت لە رێگەی تورکیاوە دەکاتەوە

عێراق داواکارییەکی پێشکەش بە دادگای فیدراڵیی ئەمریکا کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی دژی تورکیا کە پەیوەندیی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە بۆ بەندەرێکی تورکیا، بەپشتبەستن بە ئەو بەڵگەنامانەی کە لە دادگاکە دانراون.

لە بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانییدا کە مانگی رابردوو لەلایەن ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە هاتووە، لە دۆسیەیەکدا کە بەغداد ئەنقەرەی تۆمەتبارکرد بەوەی رێگەی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان داوە نەوت هەناردە بکات بەبێ رەزامەندیی بەغداد بەپێێ ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوانیاندا لە ساڵانی 2014 بۆ 2018دا کراوە.

داواکارییەکەی بەغداد داوای لە دادگاکە کردووە “بڕیاری کۆتایی دادگای ناوبژیوانی بناسێت و پشتڕاستی بکاتەوە و جێبەجێی بکات”.

بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانیی پاریس وای لە تورکیا کرد کە هەناردەی نەوت کە یەکسانە بە نزیکەی لەسەدا 0.5ی دابینکردنی نەوتی جیهان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە رابگرێت، بەغداد هەناردەکردنی حکومەتی هەرێم لە رێگەی جەیهانەوە بە نایاسایی دەزانێت.

حکوومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی رابردوو رێککەوتنێکی کاتییان واژوو کرد کە رێگەیاندا هەناردەکردنی هەرێمی کوردستان  لە رێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە.

 

 

 

بابەتی پێشتر

کەشناسی: شەپۆلی بارانبارین تا ئێوارەی سبەینێ بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

بەهۆی زۆری ژمارەی کۆچبەرانەوە ئیتاڵیا دۆخی نائاسایی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share