هەولێر.. چوار كەس بەتۆمەتی دەستدرێژی بۆسەر ژنان دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

چوار كەس بە تۆمەتی رێگری و دەستدرێژی بەزۆر بۆسەر ژنان لە هەولێر لەلایەن پۆلیسی شارەكەوە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی حەدیاب-ی سەر بە بەشی پۆلیسی عەنكاوە چوار تۆمەتباریان بە ناوەكانی (س. س. خ.)، (ه. ا. ا.)، (د. ا. م.) و (م. ك. ا.) دەستگیركران.

تۆمەتباران “ھەڵدەستان بە ئەنجامدانی رێگریکردن و بە زۆر دەستدرێژیان دەکردەسەر ئافرەتان”، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، دوای بەدواداچوونێکی زۆری ھێزەکانمان، ئەمڕۆ رادەستی دادگا کران، بەپێی مادەکانی (452، 393 و 413) لە یاسای سزادان کە زیاتر لە شەش تاوانی لەم شێوەیەیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربەست ئامێدی: کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن دەبێتە هۆی ئەوەی بە چاوێکی خراپ سەیری ئەو حزبە بکرێت

سەرۆکی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، کشانەوەی لایەنێک هەڵبژاردن دواناخات و بەشدارینەکردنی پارتی لەو هەڵبژاردنەدا دەبێتە…
زیاتر ببینە

لە ساڵیادی شەهیدکردنیدا کەسوکاری نەقیب محەمەد روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە

لە ساڵیادی شەهیدکردنی نەقیب محەمەد ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی کەسوکارەکەی رایدەگەیەنن هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر…
Total
0
Share