کونێکی گەورە لە خۆردا دەردەکەوێت و مەترسی دروستدەکات

لە مانگی رابردوودا تلسکۆبەکان، کونێکی گەورەیان لە خۆردا ئاشکراکردووە لە هاوشێوەی خاڵێكی رەش دەردەکەوێت و 20 هێندەی زەوی گەورەترە.

ئەم کونە رەشانە ملیۆنان بای خۆری زەرەرمەند دەکاتە دەرەوە کە کاریگەری لەسەر بواری موگناتیسی زەوی و مانگە دەستکردەکان هەیە.

پێگەی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم بایە خۆریانەی لەم کونەوە دەردەچن، هۆکارە بۆ دروستبوونی شەبەنگی جەمسەری سەرنجڕاکێش لە ئەوپەڕی باشوور تەنانەت لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا.

هاوکات، دەبێتە هۆی رەشەبایەکی خۆری بەهێز کە دەکرێت کاریگەری لەسەر سیستمی وزەی کەشتییە ئاسمانییەکان و کارەکانیان هەبێت.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناسا مەترسی خۆی لەم حاڵەتە نەشاردووەتەوە، کە رەنگە کاریگەری لەسەر بواری موگناتیسی زەوی و مانگە دەستکردەکان و تەکنەلۆجیا هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share