لە زانكۆیەكی هەولێر تەقەكرا

بەشێك لە خوێندكارانی زانكۆی نۆلج لە كاتی دەوامی رۆژانەیاندا

شەڕ لە زانكۆی نۆلج لە هەولێر روویداوە و تەقەی تیادا كراوە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەكە و تەقەكەرەكەشی دەستگیركردووە، بەڵام زانكۆكە رەتیدەكاتەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تەقەكردن لە زانكۆی نۆلج لە هەولێر و رەتكردنەوەی هەواڵەكە لەلایەن سەرۆكایەتیی زانكۆكەوە، خوێندكارێكی زانكۆی نۆلج كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو خوێندكاری بەشی دەرمانسازیی زانكۆكەدا روویدا، دواتر پەرەیسەند بۆ بەكارهێنانی چەك”.

وتیشی، “یەكێك لە خوێندكارەكان دەمانچەی دەرهێنا و تەقەیكرد، هۆكاری شەڕەكەش پرسێكی كەسی و تایبەت بوو، دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و هەردوو خوێندكارەكەیان دەستگیركرد”.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوە لەبارەی بڕینەوەی درەختەکانی نزیک پارکی ئازادی دەدات

بابەتی دواتر

جەیمس وێب وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی پاشماوەی ئەو ئەستێرانەی تۆمارکردووە کە تەقیونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خولی بەهارەی پەرلەمان دەستپێدەكات.. هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە

جارێكى دیكه‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی ‏چاوەڕوانكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات…
Total
0
Share