ئیڤان فائق: پارتی دەنگی ئاوارەكانی قۆرخكردووە و لە باتیی ئەوان دەنگ دەدەن

ئیڤان فائق وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت، رێكخراوی خێرخوازیی بازرانی دەستی بەسەر كامپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستاندا گرتووە و كامپەكان لەلایەن ئەو رێكخراوەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پارتی دەنگی ئاوارەكانی قۆرخكردووە و لە باتیی ئەوان دەنگ دەدەن بۆ مسۆگەركردنی كورسی بۆ خۆیان.

بەپێی وتەی ئیڤان، هیچ دەسەڵاتێكیان بەسەر كامپی ئاوارەكاندا نییە و بەشێك لە ئاوارەكان رووبەڕووی فشار دەبنەوە و هەڕەشەی ئەوەیان لێدەكرێت كە ئەگەر كار بۆ لایەنێكی دیاریكراو نەكەن، ئەوا بێكاریان دەكەن و دژایەتییان دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share