حەوت راوچی لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیرکران

لە دوو چالاکی جیاوازدا هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە حەوت راوچیان لە دەریاچەی دەربەندیخان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دەربەندیخان لە سنووری بەشەکەیان، توانیان چوار هاوڵاتیی دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر  یەک دەسکەداو و دوو تۆڕدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە چالاکیەکی دیکەی هەمان بەشدا دوای دەرچوونیان بۆ دەریاچەکەی دەربەندیخان سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیرکران، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەک بەلەمی چوپ، یەک تۆڕ، دوو دەسکەداو، یەک ماتۆڕسکیل، هەشت ماسی راوکراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە سێ مووشەک، بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردەئامانج. ئەمەش پاش…
Total
0
Share