نرخی نەوتی سپی بۆ نیوە دابەزی

نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە هەرێم بۆ نیوە دابەزی و بەرمیلێكی بە 170 هەزار دینارە.

لە ماوەی رابردوودا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی لە هەرێمی كوردستان 300 هەزار دیناری تێپەڕاندبوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیكەی نیوەی ئەو نرخە دابەزیوە.

بەپێی وتەی جەبار محەمەد كە یەكێكە لە بریكارە فەرمییەكانی سووتەمەنی لە سلێمانی و فرۆشیاری نەوتی سپیشە و قسەی بۆ ئێستا كرد، نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان 170 بۆ 175 هەزار دیناردایە، هۆكاری ئەو دابەزینەی نرخەكانیشی گەڕاندەوە بۆ كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share