پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتییەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی رووخاندنی رژێمی بەعسی دیكتاتۆرتدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوادەكات، بیری تاكڕەوی و خۆسەپێنی كۆتایی پێبهێنرێت.

لە پەیامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییدا هاتووە، ئەمڕۆ كە یادی بیست ساڵەی رووخاندنی ڕژێمی بەعسی دیكتاتۆردەكەینەوە ، ئەو وانەیە وەبیر هەموو لایەك دەهێنێتەوە كە ئەو ڕژێمەی بە زەبری هێز و كوشت و بڕی گەلانی عێراق و خنكاندنی گشت مافە ئازادی و دیموكراتیەكان سی وپێنج ساڵ جڵەوی حوكمی لەدەستدا بوو، سەرئەنجامەكەی رووخان و كەوتن بوو.

لە پەیامەكەدا هاتووە، لە عێراقی نوێی دوای بیست ساڵەی رووخانی دیكتاتۆریدا زیاتر پێویستمان بە هەنگاوەكانی پێكەوەیی كاركردنە لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدڕاڵیدا كە ئەرك و مافەكانی هاوڵاتییانی وەك یەك تێدا جێبەجێبكرێت و ئارامی و ئۆقرەیی بۆ هەموان دابینبكرێت تاوەكو گشت ناوچەكان لەهەر هەڕەشە و پەلامارێكی دەرەكی پارێزراو بێت.

لە كۆتایی پەیامەكەدا هاتووە، هەرلەم یادەدا ئومێدەوارین بیری تاكڕەوی و خۆسەپێنی كۆتایی پێبهێنرێت و بەرژەوەندییە گشتییەكانی گەلەكەمان بخرێنە پێش و سەروو بەرژەوەندییە كەسی و حزبیەكانەوە و واز لەچاوساغی وپەلكێشی دەرەكی بۆسەرخاك و ئاسمانی عێراق و هەرێمی كوردستان بهێنرێت.

بابەتی پێشتر

تابلۆیەكی ئۆتۆمبێل بە 15 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

مەزڵوم كۆبانێ: هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share