20 ساڵ بەسەر ئازادکردنی عێراق تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ یەکشەممە 9 ی نیسانی 2023، 20 ساڵ بەسەر ئازادکردنی عێراق لە دەستی رژێمی پشووی عێراق تێدەپەڕێت.

لەدوای ئەوەی لە 20ی ئازاری ساڵی 2003 هێرشی ئاسمانی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی رژێمی بەعسی پێشوو دەستیانپێکرد، لە رێکەوتی 9 ی نیسان کۆنتڕۆڵکردن و ئازادکردنی تەواوی عێراقیان راگەیاند.

رووخاندنی پەیکەری سەدام لە مەیدانی فیردەوس پەیامی رووخاندنی رژێمە 33 ساڵەییەکەی بوو.

لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا جگە لە هێزەکانی ئەمریکا هێزی بەریتانیا و ئوستورالیا و پۆڵەندا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بەشداریی و پاڵپشتیی کۆی ئەو پرۆسەیەیان کرد.

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 20 رۆژیش، لە رێکەوتی 1 ی ئایار ئەمریکا کۆتاییهاتنی پرۆسەکەی راگەیاند.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە تۆمارکردووە

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی عێراق، رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 30 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لە ئێران ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە…
Total
0
Share