بەندکراوێکی کورد لە کەرکوک لەناو زینداندا گیانیلەدەستدا

بەندکراوێکی زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک گیانیلەدەستدا و بەپێی زانیارییەکان ئەو بەندکراوە پێشتر لە فەرمانگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، ئەو بەندکراوە ناوی (محەمەد شەهاب)ـە و پێشتر فەرمانبەری فەرمانگەی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی قەزای خورماتوو بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە بەتۆمەتی گەندەڵی لە زیندانی گرتن و گواستنەوەی کەرکوک راگیراوە و تۆمەتبارەکە نەخۆشیی درێژخایەنی هەبووە.

دوای ئەوەی لە زیندان دۆخی تەندروستیی تێکچووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و بەر لە گەیشتنی گیانیلەدەستداوە، ئێستا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی سلێمانی: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، رایگەیاند،”بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە”. ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی…
Total
0
Share