هاوڵاتییەك لە شاخ هەڵدێرا و گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سورداش بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێكی هەڵدێران لە چیای سێكانیان هەبووە و دوای ئەوەی ئەوەی هاوڵاتییەكەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سورداش كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگاداركراینەوە كە رووداوێكی هەڵدێران لە چیای سێكانیان لە دۆڵی جافایەتی هەیە، تیمەكانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی ئاگاداركرانەوە و دوای گەیشتنی بەشێكیان بۆ شوێنی رووداوەكە لەگەڵ هاوڵاتییانی گوندی سێكانیان، بەهۆی سەختی رێگای چیاكەوە بۆ داگرتنی هاوڵاتییەكە هەلیكۆپتەر گەیشتە شوێنی رووداوەكە و توانرا بریندارەكە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە”.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای گەیاندنی بریندارەكە بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم…
Total
0
Share