بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە كە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە لە زۆربەی كاتەكان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێی ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دا دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك ئەگەری نمە باران هەیە ز پلەكانی گەرما/ بەرزتردەبێتەوە بە ( 1- 2 ) بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆك : 21 پلەی سیلیزی
كەركوك : 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
سۆران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 28 پلەی سیلیزی