بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان: بڕیارە کاتژمێر 11:00 کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان ئامادەکاریی تەواو کراوە و بڕیارە کاتژمێر 11:00 دەستپێبکات.

 

سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئامادەکاریی کراوە، بڕیارە کاتژمێر 11:00 دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی دانیشتنەکە درێژکراوەی دانیشتنی یەکەمە بەرنامەی کاری بۆ دانەنراوە.

ئاشکراشیکرد، تا ئێستا نازانرێت رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان بۆ دانیشتنەکە ئامادەییان دەبێت، یاخود نا.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی زۆرینەی رەهای ئەندامانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان لە 2 ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024 بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی رێنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە بە کراوەیی مایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share