بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێسەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا

دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایدەگەیەنێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەدا گیرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەدا گیرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، خاوەنەكانیان دەستگیركران كە گومانی ساختەبوونیان لێدەكرێت و هەوڵدەدرا بە شێوەی شاراوەو نایاسایی بازرگانی پێوەبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share