بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی: بەهۆی کەمبارانییەوە رەنگە بەردانەوەی ئاو ببێت بە چوار رۆژ جارێک

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەمی رێژەی بارانبارین کاریگەریی لەسەر بەردانەوەی ئاوی ماڵان دەبێت و رەنگە بۆ چوار رۆژ جارێک کەمببێتەوە.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، کەمی رێژەی بارانبارین کاریگەری لەسەر سەرچاوەکانی ئاو و دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە رۆژێکدا لەناو شاری سلێمانی 480 هەزار مەتر سێجا ئاومان پێویستە بە شێوەیەک هەر گەڕەکێک هەر 72 کاتژمێر جارێک ئاویان بۆ بەربدەینەوە، بەڵام ئێمە ناتوانین بگەین بەو ئاستە، لە کاتێکی ئاساییدا کە هیچ گرفتێکمان نەبێت لەهەرسێ سەرچاوەکەی ئاوەوە دەتوانین 300-320 هەزار مەتر سێجا ئاو دابینبکەین.

جەختیشیکردەوە، ئەگەری ئەوەهەیە نەتوانین لە هەر 72 کاتژمێر جارێکدا ئاو بۆ هاوڵاتییان دابینبکەین و کەمبکرێتەوە بۆ چوار رۆژ جارێک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران. سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی جێگایەكی داخست.. “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار دینار فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، سەنتەرێكی چارەسەری سروشتییان داخستووە بەهۆی ئەوەی “دەبەیەك ئاوی كەرەوزی بە 120 هەزار فرۆشتووە”. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان…
Total
0
Share