نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاویکردەوە، تەنها لەم ئێوارەیەدا سەگ پەلاماری شەش کەسی داوە کە دووانیان کوڕ و باوکن.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر ئەمشەو بڵاویکردەوە، “ئەم ئێوارەیە کوڕ و باوکێک بەهۆی پەلاماری سەگەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، جگە لەوانیش پەلاماری چوار کەسی دیکەی داوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گەر چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە نەدۆزرێتەوە کارەساتی لێدەکەوێتەوە”.