دوو کۆچبەری عێراقی لە کەمپێکی پەنابەران بریندار دەکرێن

لە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران لە وڵاتی فەرەنسا شەڕ لە نێوان چەند پەنابەرێک دروستدەبێت و بەهۆیەوە دوو پەنابەری عێراقی بە فیشەک برینداردەکرێن.

دەزگای لوتکە بۆ ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، “رۆژی شەممەی رابردوو کاتژمێر 8:00ی شەو لە کەمپی ماردێک لە باکووری فەرەنسا، دەنگی تەقە بیستراوە و دواتر دەرکەوتووە کە شەڕ لە نێوان کۆچبەرەکاندا روویداوە بەو هۆیەوە دوو کۆچبەری عێراقی برینداربوون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە پێی بەدواداچونەکانی دەزگای لوتکە یەکێک لەو کۆچبەرانەی کە برینداربووە کوردە تەمەنی 25 ساڵە و بە چەقۆ بریندارکراوە و کۆچبەرەکەی دیکە عەرەبە و تەمەنی 30 ساڵە و بە فیشەک بریندارکراوە، دوای ئەوەی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری دانکیرک ژیانیان لە مەترسیدا نەماوە”.

کەمپی ماردیک کە دەکەوێتە نزیک گراند سانت لە باکووری فەرەنسا، لە کۆتایی ساڵی رابردوودا دامەزراوە، دوای هەڵوەشاندنەوەی کەمپی تاعونی لۆن، نزیکەی 300 کۆچبەر کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، لە بارودۆخێکی زۆر سەخت و دژواردا لەوێ دەژین کە دوورە لە هەموو ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویستی رۆژانەن، بۆ نموونە نزیکترین وێستگەی پاس 45 خولەک بەپێ لەم کەمپە دوورە.

لە مانگی شوباتی رابردوودا کۆچبەرێکی کورد لە رووداوێكی هاوشێوەدا لە هەمان کەمپ گیانیلەدەستدا و دواتر تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاریی لەبارەی مووچە وەرنەگیراوەكانی مانگی یەكی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە ‏

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی كانونی دووەمی ئەمساڵی بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی…
Total
0
Share