شیروان میرزا: پێویستە هەرێم پابەندی رادەستكردنی داهات بێت بەپێی رێككەوتنەكان تاوەكو مووچە بنێردرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری دواكەوتنی ناردنی مووچە رووندەكاتەوە و دەڵێت، ” پێویستە هەرێم پایەندی رادەستكردنی داهات بێت بەپێی رێككەوتنەكان”.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە هەرێم پایەندی رادەستكردنی داهات بێت بەپێی رێككەوتنەكان، تاوەكو بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

وتیشی، “ناكرێت بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەنێرێت و ئەگەر تێبینی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە دەكرێت لە بودجەدا لە پشكی هەرێم ببڕدرێت و بابەتی مووچە بە سیاسی نەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی سەر گردی ریعایە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوەکەی گردی ریعایە بڵاوکردەوە. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو، 4ی…
Total
0
Share