وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێكی بۆ خوێندنی پارالێڵ بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی لێخۆشبوونیان لە كرێی خوێندندا بۆ دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “ئەو خێزانانەی دوو خوێندكاریان لە سیستمی خوێندنی پارالێڵ دەخوێنن بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی لێخۆشبوونیان بەڕێژەی (٥٠%) بۆ هەریەكەیان دەكرێت.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی 2023- 2024 جێبەجێدەكرێـت”.