کەشناسیی هەرێم: لەم ناوچەیە پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی لە ناوچەیەک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ، پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو:

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 27 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵگەریی ئەمریکا لە هەولێر: هانی هاوڵاتییانی ئەمریکی دەدەین هەرکات توانییان عێراق جێبهێڵن

ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە لەعێراقن. کونسوڵگەریی ئەمریکا لە هەولێر، رایگەیاند، هانی هاوڵاتییانی ئەمریکی دەدەین هەرکات…
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
Total
0
Share