راپۆرتێک: لە ماوەی نیو سەدەدا نزیکەی یەک ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی بێسەروشوێن بوون

راپۆرتێکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات لە ماوەی نیو سەدەی رابردوودا نزیکەی نیو ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی بێسەروشوێن بوون و چارەنووسیان نادیارە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی نوێیدا بڵاویکردووەتەوە، “عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین ژمارەی بێسەروشوێنبووانی هەیە”، هاوکات داوای لە حکومەتی عێراق کردووە بەدوای چارەنووسیاندا بگەڕێت، بەڵام ئەوەی رێگرە لەبەردەم کارەکانیان ئەوەیە یاسای عێراقی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی بە تاوان نەناساندووە.

هەر لە راپۆرتەکدا هاتووە، “لە نێوان ساڵان 1968 -2003 نزیکەی 290 هەزار هاوڵاتیی بێسەروشوێن بوون کە لەناویاندا 100 هەزار هاوڵاتیی کورد هەن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “پرۆسەی ئازادکردنی عێراق نەیتوانی کۆتایی بەو دیاردەیە بهێنێت و لە ساڵی 2003 200 هەزار هاوڵاتیی دەستگیرکراون کە نیوەیان لە زیندانەکانی ژێر سەرپەرشتی ئەمریکا و بەریتانیادا بوون”.

ئاشکراشیکردووە، “شەپۆلی نوێی بێسەروشوێنبوونی هاوڵاتییانی عێراقی لەگەڵ کۆنتۆڵکردنی بەشێک لە ناوچەکان دێت لەلایەن داعشەوە”.

لە کۆتایی راپۆرتەکەشدا باسلەوەکراوە، “بەپێی خەمڵاندنەکان لە ساڵی 1968 ەوە هەتا ئێستا 250 هەزار بۆ یەک ملیۆن هاوڵاتیی عێراقی بێسەروشوێن بوون، پێویستە حکومەت لیژنەی تایبەت پێکبهێنێت، ناوی بێسەروشوێنبوان تۆماربکات و کەسوکارەکانیان لە چارەنووس یان هەر زانیارییەک لەبارەیانەوە ئاگاداربکاتەوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

بابەتی دواتر

هەلی کار بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share