وەزیری تەندروستی: 50 تۆن دەرمان وەك هاوكاری بۆ توركیا دەنێرین

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، “توركیا داوای هاوكاریی لێكردووین و كۆمەكی دەكەین”.

ئه‌مڕۆ چوارشەممە سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومەتی راسپاردە له‌ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر راسپاردەی مەسرور بارزانی و لەسەر داوای توركیا و له‌ رێگه‌ی كونسوڵی گشتیی توركیاوە كه‌ داوایانكرد هاوكاری و پێویستیی پزیشكییان پێشكه‌شبكه‌ین، 50 تۆن هاوكاریی ده‌رمان و پێویستیی پزیشكی دابینبكه‌ین و رەوانەی توركیا دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، ‌ئه‌و ده‌رمانانه‌ 254 جۆرن و به‌ فلته‌ری كوالێتیی كۆنترۆڵدا رۆیشتوون و رێكخستنه‌وه‌ و پشكنینی وردیان بۆ كراوه‌ و به‌ ئاستێكی به‌رز له‌ رووی كوالێتی و جۆرییه‌وه‌ پێشكه‌شیان ده‌كه‌ین.

لەبارەی چۆنێتیی ناردنی دەرمانەكان بۆ توركیا، سامان بەرزنجی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا شاری ئه‌ده‌نه‌ی توركیا ده‌چن و له‌وێ به‌ فه‌رمی دەرمانەكان راده‌ست دەكەن.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ: چەند ژنێک هێرشدەکەنە سەر مامۆستایانی خوێندنگەیەک و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەردەچێت

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ: پیاوێک لە نهۆمی نۆزدەیەمەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەبێ ئەوەی هیچی لێبێت هەڵدەستێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share