هەناردەكردنی نەوتی گەرمیان دەستیپێكردەوە

دوای هەفتەیەك لە راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی نەوتی حەسیرە دەستیپێكردەوە.

كێڵگەی نەوتی حەسیرە لە ناوچەی گەرمیانە و رۆژانە 33 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بەرهەمدەهێنێت و لە رێگەی تانكەرەوە نەوتەكە رەوانەی خورمەڵە دەكرێت.

حەسیرە لە پێنج بیرى نەوت پێكهاتووە و گەورەترین كێڵگەی نەوتی سنووری سلێمانییە و رۆژانە 33 هەزار بەرمیل نەوتی تێدا بەرهەم دەهێنرێت.

نەوتی كێڵگەی حەسیرە دوای بەرهەمهێنانی لە رێگەی تانكەرەوە دەگوازرێتەوە بۆ كێڵگەی (خورمەڵە) لە نزیك هەولێر و لەوێوە دەكرێتە ناو بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان ‌و هەناردەی بەندەری جەیهان دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share