نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە و بەرمیلێكی لە 85.5 دۆلاری ئەمریكی نزیكبووەتەوە.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، كەمبوونەوەی نەوتی گەنجینەكراوی ئەمریكا و بڕیارەكەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك پڵەس بۆ كەمكردنەوە بەرهەمهێنانی نەوتە.

لە مامەڵەكانی ئاسیادا، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتووە بە 85.32 دۆلاری ئەمریكی و بەرمیلێك نەوتی خاوی تەكساس 33 سەنت سەرباری نرخەكەی بووە و بە 81.04 دۆلار دەفرۆشرێت.

پێرێ وڵاتانی ئەندامی رێكخراوی ئۆپیك پڵەس كە عێراق یەكێكیانە، بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە و ئامانجیان هێشتنەوەی بازاڕی نەوت و نرخەكانە بە سەقامگیری و جێگیری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
Total
0
Share