(ڤیدیۆ) یوڤێ و ئینتەر لە نیوەی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” یەکسانبوون

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا “ئیتاڵیا کەپ”، یانه‌ی یوڤانتۆس یەکسانبوونی به‌رامبه‌ر ئینتەر میلان تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یانه‌ی یوڤانتۆس‌ له‌ یاریگای “ئالیانز ستادیەم” ڕووبەرووی یانه‌ی ئینتەر میلان بووەوە، یارییەکە‌‌ بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “لاڤیکیا سنیۆرا” لە خولەکی 83 لەلایەن خوان کوادرادۆ-وە تۆمارکرا، گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەکەش لە خولەکی 94 لەلایەن ڕۆمێلو لوکاکو بە لێدانی سزا تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامە تۆمارکراوەکە، هیچکام لە دوو زەبەلاحەکە نەیانتوانی بلیتی یاریی کۆتایی ببڕن، بۆیە یاریی گەڕانەوە لە یاریگای “جوسێپی میاتزا” یەکلاکەرەوە دەبێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو، لە دوایین ساتەکاندا ناوبژیوان هەریەک لە لوکاکو، کوادراودۆ و هاندانۆڤیچی بە کارتی سوور لە یاریگا کردە دەرەوە، بەو شێوەیەش سیانەی ناوبراو لە یاریی گەڕانەوە بێبەش دەبن.

لە هەمان قۆناغدا، سبەیشەو یانەی کریمونێزی بەرامبەر فیۆرنتینا یاریدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌ سێ گۆڵ له‌ لیسته‌ری برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتکه‌ی پریمه‌رلیگ 

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد. له…
Total
0
Share