وەزارەتی كارەبا: بە رێككەوتنی هەرێم و بەغداد 300 مێگاوات بۆ تۆڕی كارەبا دەگەڕێتەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بە رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت 300 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە رێككەوتنی هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت 300 مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی كارەبای نیشتمانی دەگەڕێتەوە كە پێشتر بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو كێڵگەی نەوتی گەرمیان و خۆرمەلە كەمیكردبوو.

دوای راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم، وەزارەتی كارەبا لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە كە بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 300 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمیكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share