بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، شۆفێران پێویستە لەکاتی تەمومژدا پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەن:
-خێراییەکەت کەمبکەرەوە:
لێخوڕین بە هەمان خێرایی کەشوهەوای ئاسایی لە کەشی تەمومژدا مەترسییەکی گەورەیە، دڵنیابە لەوەی کە خێراییەکەت کەمبکەیتەوە، چونکە کاتی زیاترت دەبێت بۆ وەستان یان هەر حاڵەتێکی دیکەی لەناکاو.
ئەگەر ئاستی بینین گەیشتە رێژەیەکی زۆرکەم بەهۆی زۆریی تەمومژەکە ئەوا شوێنێکی باش و سەلامەت بدۆزەرەوە و ئۆتۆمبێلەکەت بە زووترین کات پارک بکە بە مەرجێک لەسەر لاینەکانی شەقامەکە نەبێت، وە چاوەڕێ بکە تاوەکو بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
-هەمیشە لایتە نزمەکانت دابگیرسێنە:
دووربکەرەوە لە بەکارهێنانی لایتی بەرز (فول لایت) لەکاتی بوونی تەمومژدا، چونکە بوونی دەنکۆڵەی وردی ئاو لە کەشی تەمومژدا وادەکات رووناکییەکە بڵاوببێتەوە و کاردانەوە دروستبکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا زانیت کە لایتە بەرزەکان سوودیان نییە ئەوا ئەو کات لایتە نزمەکان دابگیرسێنە یان لایتی تەم (بلاجیکتۆر) بۆئەوەی لەلایەن شۆفێرانی دیکەی سەرشەقامەکە ببینرێیت.
-بەباشی هۆشت لەسەر شەقامەکە بێت:
شۆفێریکردن لە کاتی تەمدا کارێکی گرانە و ناکرێت چەند کارێک بەیەکەوە بکەیت، بۆیە باشتر وایە ئەم رێکارانە بگریتە بەر، رادیۆکەت بکوژێنەرەوە، قسە لەگەڵ سەرنشینەکانی دیکە مەکە بۆئەوەی تەواو سەرنجت لەسەر شەقامەکە بێت، بەشێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکەت بکەرەوە بۆ ئەوەی گوێت لە دەنگی ئۆتۆمبێلەکانی دەرەوە بێت.