پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی چوار کەسی لە سەیدسادق راگەیاند کە ویستوویانە حەبی رێگەپێنەدراو رەوانەی وڵاتی ئێران بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق كە چەند تۆمەتبارێك حەبی رێگەپێنەدراویان پێیە و بە نیازی گواستنەوەین، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلسی حەساری سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەهەمان کاتدا توانرا دەستبەسەر 463 كارتۆن حەبی رێگەپێنەدراو كە لە كۆگایەكدا لە ناحیەی زەڕایەن شاردبوویانەوە و ویستبوویان رەوانەی ئێرانی بكەن”.

ئاشکراشیکرد، “لەئێستادا تۆمەتباران كە سەرجەمیان بە ناسنامە كوردن بە ناوەکانی (ژ،أ،م) تەمەن 23 ساڵ، (س،س،ع) تەمەن 36 ساڵ، (س،س،س) تەمەن 28 ساڵ، (ه،ڕ،ج) تەمەن 33 ساڵ بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 51 ی تەندروستی راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

رۆیتەرز: بەغداد و هەولێر سەبارەت بە نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی

بابەتی دواتر

گۆران دیبەگەیی: هیچ ماددەیەکی یاسایی رێگە بەو بەدڕەوشتییە نادات کە لە گوندی لوبنانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share