سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی بازرگانی دەكات هەر هۆكارێك كە دەبێتەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگی رەمەزان چارەسەربكات.
دابەشكردنی بەشە خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەستیپێكردووە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی 10 رۆژی یەكەمی مانگی رەمەزاندا بەخاوی بەڕێوەدەچێت و هێشتا بەشێك لە خۆراكە بنەڕەتییەكان نەگەیشتوونەتە كۆگا و بریكارەكان.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتیی گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا لە وەزارەتی بازرگانی كردووە چارەسەری هەر دواكەوتنێك لە پڕۆسەی سەبەتەی خۆراكی تایبەت بە مانگی رەمەزان بكات.
روونیشیكردەوە، رێنوێنییەكە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئاراستەی وەزارەتەكە كراوە.