پەرلەمانتارێك: سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت مووچە لەكاتی خۆیدا دەدرێت و دەتوانرێت پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد پێویستیان بەوەیە كە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگای سۆمۆوە دەستپێبكاتەوە نەك بەم شێوەیەی ئێستا هەناردەی نەوت رابگیرێت و دەشڵێت، “ئەگەر سۆمۆ نەوتی هەرێم هەناردە بكات دەتوانرێت مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت و حكومەتی هەرێم پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانیش دەستپێبكاتەوە”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێمی كوردستان ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابینبكات بۆیە دەبێت هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە بەغدادش پێویستی بەوە هەیە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

راشیگەیاند، سۆمۆ نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشێت بە نرخی جیهانی دەیفرۆشێت لە كاتێكدا ئەگەر هەرێمی كوردستان خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت بە 15 دۆلار كەمتر لە نرخی جیهانی دەیفرۆشێت.

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە، “هەناردەی نەوتی هەرێم لەرێگای سۆمۆوە هۆكارێكە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوانەكەوێت و لەكاتی خۆیدا دابەشبكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم دەتوانێت پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە كە ماوەی چەند ساڵێكە راگیراوە”.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: نەوت گەرمی نەكردینەوە، با نەمانسووتێنێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە و جیاوازییەکەی کردە (15)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share