هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن: تەندروستیتان لە مەترسیدایە

کۆمپانیای ئەمریکیی ئەپڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکردەوە کە خۆی بەرهەمیدەهێنێت، سەبارەت بە تەندروستیی بەکارهێنەرانی و لە مەترسیی ئامێرەکە ئاگادارییان دەکاتەوە.

هۆشدارییەکە تایبەتە بەو بەکارهێنەرانەی کە ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ یان هەر ئامێرێکی پزیشکیی دیکە لە جەستەیاندا چێنراوە.

کۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، ئەوکەسانە پێویستە مۆبایلەکە بە دووریی 6 ئینج کە یەکسانە بە 15.2  سانتیمەتر لە سنگیانەوە دووربخەنەوە.

ئەپڵ روونیکردەوە کە تێکەڵبوونی موگناتیسی و  بواری کارۆموگناتیسی لەگەڵ کارەکانی ئەم ئامێرانەدا بکوژ دەبێت.

تەنها لە ئەمریکا نزیکەی سێ ملیۆن کەس ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ و هاوشێوەکانیان لە جەستەیاندا چاندووە.

ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵ “پەیسمەیکەر” بریتییە لە کۆمپیوتەرێکی بچووک کە لە ژێر پێستدا دەچێنرێت، بە تایبەتی لە ناوچەی سنگدا، کە چاودێریی لێدانی دڵ دەکەن و ئەگەر بەپێی پێویست کارنەکات، چالاکی دەکەن.

هۆشدارییەکەی “ئەپڵ” نوێترین ئامێرەکانی کۆمپانیاکە دەگرێتەوە، وەک “ئایفۆن 13” و  “ئایفۆن 14″، هەروەها کاتژمێرەکانی “ئەپڵ وۆچ” و کۆمپیوتەرەکانی “ماک” و تابلێتەکانی “ئایپاد” و ئەوانی تر.

توێژینەوەیەک لە مانگی ڕابردوودا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەو کەسانەی کاتژمێری ئەپڵ وۆچ بەکاردەهێنن لەوانەیە تووشی کێشە ببن لە ئامێرەکانی رێکخستنی لێدانی دڵ و هاوشێوەکانی و تێکەڵی لە کارەکانیاندا روودەدات.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی زیاتر لە تۆنێک خورما لەناودەبات

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم جیاكاری لەنێوان میدیاكاندا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
Total
0
Share