ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەكشەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بكات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی كاری ئەو دانیشتنەی بڵاوكردەوە كە بڕیارە یەكشەممە بەڕێوەبچێت.

بەرنامەی كار سێ خاڵ لە خۆدەگرێت كە خاڵی دووەمیان تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

ناوەڕاستی ئەم مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی بە پارێزگابوونی شارەكەی پەسەندكرد و هەنگاوی یاسایی بە پارێزگابوونەكە لە ئەنجومەنی نوێنەران تەواو دەكرێت.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: بەفربارینی بچڕ بچڕ تا سبەی بەردەوام دەبێت

بابەتی دواتر

بەشێک لە کۆمپانیاکانی مۆبایل مۆبایلە کۆنەکان دەکڕنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share