بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیرە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد تاوتوێکران و جەخت لە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی کرایەوە بەشێوەیەک کە مافەکانی هەموولایەک پارێزراوبێت و دەستوور بنەمای کارکردن بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، “تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیر بۆ خەڵکەکەمان ئەرکی لەپێشینەی ئێمەیە و هەموو هەوڵێکیشمان لەو پێناوەدایە”.

كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕیی یەكێتی و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای…
Total
0
Share