هونەرمەندێكی میللی لەلایەن كادرێكی پارتییەوە پەلامار دەدرێت

هونەرمەندێكی میللی لەلایەن كادیرێكی چەكداری پارتییەوە بە توندی پەلاماردەدرێت، وەك ئەوەی لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت و ئاسایشی هەولێریش راستی رووداوەكە دووپاتدەكاتەوە.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەتەوە، گەنجێك بەناوی (دانی سویدی) كە هونەرمەندی میللی و دانیشتووی شاری هەولێرە، لەلایەن كەسێكی دیكە بەناوی (كەیفی زرار) بە توندترین شێوە پەلامار دەدرێت.

دواتریش تۆمەتبار قژی تۆمەتلێكراو دەتاشێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، تۆمەتبار، كادری چالاكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و دانیشتووی هەولێرە، زۆرجار لە بۆنە فەرمی و نافەرمییەكاندا بە چەكەوە دەردەكەوێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هونەرمەندە میللییەكە پێشتر لە خانەی نەوجەوانان بووە.

لەبارەی رووداوەكەوە عەقید سەباح خدر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، رووداوەكە لە 14ی ئەم مانگە روویداوە.

بەپێی روونكردنەوەكە كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، تۆمەتبار (كەیفی سابر ئەحمەد) هەمان رۆژی رووداوەكە دەستگیركراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

 

بابەتی پێشتر

مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی کتێبێکی تایبەت بە شوێنەوار و کەلتوور بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

عێراق زیانی سووتاندن و تێچووی هاوردەكردنی غاز ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share