محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی 15رۆژ مۆڵەت وەردەگرێت و تەواوی دەسەڵاكانی دەداتە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی نووسراوێك كە واژووی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە و ئەمڕۆ هاتووە و تێیدا ئاماژە بە وەرگرتنی 15 رۆژ مۆڵەت دەكات و كە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان و سەرپەرشتیكردنی كاری لیژنەكانی داوەتە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
مۆڵەتەكە لە كاتێكدایە كە هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە تا بەر لە جەژنی رەمەزانی ئەمساڵ لە پەرلەمان یاسای بودجەی عێراق پەسەندبكرێت.