عێراق داوای ئەو هاوڵاتییانەی لە ئیمارات دەکاتەوە کە لە گەندەڵی داراییدا تێوەگلاون

ئەنجومەنی دادوەری عێراق هەوڵدەدات ئەو هاوڵاتییانەی وڵاتەکەی کە لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون و لە وڵاتی ئیمارات نیشتەجێن بیانگەڕێنێتەوە و رێکاری یاساییان لە دژ بگرێتە بەر.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ عەبدوڵا بن سوڵتان بن عەواد وەزیری دادی ئیمارات کۆبووەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کۆبوونەوەکە پەیوەندیدار بووە بە رادەستکردنەوەی ئەو داواکراوە عێراقیانەی لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاون و لە ئیمارات دەژین، هاوکات گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە بە شێوەی قاچاخ براونەتە ئیمارات”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا ژمارەیەک لەو کەسانەی لە دۆسیەی سپیکردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی پارە و گەندەڵی تێوەگلابوون بەرەو ئیمارات هەڵاتوون و تا ئێستا رادەستنەکراونەتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتی: دەمپیسێکی کوڕە جاش دەیەوێت دەریایەک لە شکۆ بە وشە بۆگەنەکانی پیس بکات

پەرلەمانتارانی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی هاوبەشیان لەژێر ناونیشانی ‘بۆ کوڕە جاشێک’، بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share