یەدەگی زێڕی عێراق 162 تۆنی تێپەڕاند

بەپێی ئامارەکان، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا 10 تۆن زیادیکرد، یەدەگی زێڕی عێراق 162 تۆنی تێپەڕاند.

بەپێی نوێترین ئامارەکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، یەدەگی زێڕی عێراق بەراورد بە مانگی رابردوو 10 تۆن زیادیکردووە و کۆی گشتیی یەدەگی زێڕیشی 162 تۆنی تێپەڕاندووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا بۆ خاوەندارێتیکردنی زۆرترین یەدەگی زێڕ، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکاندا دێت، دوای سعودییە و لوبنان و جەزائیر، لە جیهانیشدا لە پلەی 28ی ریزبەندییەکەدا دێت.

هاوکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندا دێت بۆ زۆرترین یەدەگی زێر، کە خاوەنی هەشت هەزار و 133 تۆنەو بەهاکەی بە زیاتر لە 600 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش سعودییە خاوەنی 323 تۆن یەدەگی زێرە و ریزبەندی یەکەمی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای گیانلەدەستدانی چوار منداڵ داوای لێکۆڵینەوە لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەی دیوانییە دەکرێت

دوای ئەوەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوونی پارێزگای دیوانییە چوار منداڵی کۆرپە گیانیان لەدەستدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: بەپێی رێككەوتنەكە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەردەگرن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ…
Total
0
Share