نەورۆز ئامارەکانی کۆرۆنای لە ئێران بەرزکردەوە

لەگەڵ کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز وەزیری تەندروستیی ئێران هۆشداری لەبەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دا.

حسێن فەرشیدی وەزیری تەندروستیی ئێران رایگەیاند، “لە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی نەورۆز و گەڕانەوەی هاوڵاتییان لە دەرەوەی وڵات بۆ ناوخۆی وڵاتەکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێک لەو نەخۆشخانەی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، نیشانەکانی وەک سکچوون و رشانەوە و ئازاری قورگ و هەوکردنی جیوبەکانیان هەبووە”.

هاوکات ئەو بەرپرسەی ئێران هۆشداری لە خێرا بڵاوبوونەوەی ئەم شەپۆلەی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان دا و رایگەیاند، “ئەو مێژووە رەشەی رابردوو دووبارە دەبێتەوە، بەڵام بەکارهێنانی ماسک تا رادەیەک دەتوانێت رێگری لێبکات”.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ئێرانە لە 12 شاردا، گڵۆپی سووری “زۆر مەترسیدار”ی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە هەڵکراوە.

 

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. دەستگیرا بەسەر 500 كیلۆگرام كاڵەكی خراپبوودا

بابەتی دواتر

لەكاتی ئەركەكەیدا جەڵتە لێیداوە و لە چیاكە كەوتووەتە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لوبنان یەكەم هەڵبژاردنی دوای تەقینەوەكەی بەیروت و هەرەسهێنانی دارایی ئەنجامدەدات

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی 128 پەرلەمانتار دەستیپێكرد، یەكەم هەڵبژاردنی دوای ئەو هەرەسهێنانە ئابورییەی وڵاتەكەی گرتووەتەوە. بەیانی ئەمڕۆ…
Total
0
Share