(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە کۆتا ساتدا تۆتنهامی کوتا بەزەویدا و لوتکەی پریمەرلیگی گرتەوە

لیڤەرپوڵ بە بردنەوەی لە تۆتنهام لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگی بردەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 13ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی لیڤەرپوڵ بە ئامادەبوونی هاندەرانی لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداری تۆتنهام هۆتسپێرزی کرد و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمشەو هەردوو پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە (یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ) لە یاریگای ئانفێڵد لە یەک یاریگا جەنگی یەکلاییکردنەوەی پلەی یەکەمیان ئەنجامدا و سوورپۆشەکان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەم ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ باشتر دەرکەوتن و لەسەر ئاستی پۆزیشن کۆنتڕۆڵی یاریگایان کرد، تاوەکو لە خولەکی 26 محەمەد سەڵاحی میسڕی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

لە کاردانەوەی ئەم گۆڵە، جەنگاوەرانی جوزێ مۆرینیۆ زنجیرەیەک هێرشی هەڵگەڕاوەیان لەسەر گۆڵی ئالیسۆن بیکەر دروستکرد و لە خولەکی 33 هیۆنگ مین سۆن گۆڵی یەکسانکەرەوەی ئەنجامەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش (1-1) کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە کۆتا ساتەکاندا فێرمینۆ لە خولەکی (92)ی زیادکراو بە لێدانی سەر گۆڵێکی کوشندەی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (28) و لوتکەی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتەوە، یانەی تۆتنهامیش بە (25) خاڵەوە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئینتەرمیلان جیاوازی لەگەڵ میلان بۆ یەک خاڵ کەمکردەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر سۆسیداد تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share